بانە؛ برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، منداڵێکی کۆڵبەر لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم منداڵە کۆڵبەرە”ماردین ئەمینی”، تەمەنی ١٤ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکانە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم منداڵە کۆڵبەرە لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەر بۆ ناوەندێکی پزیشکی گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ج فوریه 2 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کەوتە بەر لێدقن و ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە  ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهنام شەریفیان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، خێزاندار و […]

You May Like