بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە سنووری هەنگەژاڵ

نەریمان ساعدی کۆلبەرێکی گەنجێکی خەڵکی گوندی “دۆیسە”ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، نەریمان ساعدی کۆلبەرێکی لاوێکی خەڵکی گوندی “دۆیسە” لە گەڕەکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نەریمان ساعدی بە دەمانچەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و بازوو و کەمەری بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو، بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

Thumbs Up

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی ٧ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی نوامبر 12 , 2023
ئێوارەی دوێنێ شەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە، ٧ کۆلبەر بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لانیکەم ٧ کۆلبەریان بە “دەمانچەی […]

You May Like