بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“حەسەن فەرەجی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “حەسەن فەرەجی”، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٩ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی بریندار بوو.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بۆکان و سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆوە 

ش نوامبر 25 , 2023
فەرزاد عەزیزی و ئەدیب ڕەنجبەری دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بۆکان و سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی – بانە کردووە، […]

You May Like