بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“فەردین نازداری” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەردین نازداری”، ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکان، بۆ بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری سەقز گواستراوەتەوە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا لە حاڵەتی بێهۆشی دایە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو لە سنووری هەنگەژاڵ

س نوامبر 28 , 2023
ئاریا میعادی،کۆڵبەری تازە لاوە خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بو کۆڵبەرنیوز،ئێوارەی دووشەممە٦ی سەرماوەزی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی تازەلاوی ١٧ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی برینداربوو.شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە تازەلاوە،دوایی برینداربوونی گواسترابۆوە بۆ […]

You May Like