بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

ئیدریس ئیسماعیلی کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، دوای ئەوەی کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو، کەوتە بەر ئازار و عەزیەت و لێدانی هێزە نیزامییەکان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆلبەرێکیان بریندار کردوو و دواتر خستیانە بەر ئازار و عەزیەت و لێدان. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئیدریس ئیسماعیلی”، تەمەنی ٣٠ ساڵە و خێزاندارە و خەڵکی شاری سەقزە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی  بانە، دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم کۆڵبەرە بریندار دەکەن، پاشان بە پۆتینەکانیان لێی دەدەن و پاشان هەر بەو حاڵە بریندارەی، بە تەنیا جێیان هێشتووە،کە دواتر لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

یەکگرتوویی و یەکێتی، دژ بە هەژاری و گەندەڵی

ش ژانویه 20 , 2024
ئەو دروشمەی سەرەوە بۆتە یەکێک لە دروشمە  سەرەکییەکانی خانەنشینان لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکانی هەفتانەیاندا. ئەم کرێکارە خاوەن پێشینه‌ و بەئەزموون و وشیارانە بوونەتە پێوەری لێدانی دڵ و پلەی گەرمی ئەو جەماوەرە بەرین و وەگیان هاتووەی کە کەوتوونەتە ژێر گوشارەکانی هەژارییەوە. ڕیشەی هەژاری لە ئێران، هەم لە سیاسەت و هەم لە […]

You May Like