بانە؛ لێدان و ئەشکەنجەدانی ٧ کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

حەوت کۆلبەر خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لێدان و  بێ رێزیان پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەوت کۆلبەری خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر کران و بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لێدان و بێ ڕێزیان پێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کاتژمێر ٥ ی بەیانی ئەمڕۆ شەممه، ٤ی خەرمانان، هێزەکانی هەنگی مەرزی، دوای دەستگیرکردنی ئەو حەوت کۆڵبەرە لەناو بازاڕی چەمرزی بانه، ئەوانیان بۆ ناو پایەگا گواستۆتەوە و تا کاتژمێر ١ ی پاش نیوەڕۆ لێیان داون و سوکایەتییان پێکردوون. کاتێک کۆلبەرەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بەم هەڵسوکەوتە، شەش کەس لە هێزەکانی هەنگی مەرزی هێرش دەکەنە سەر یەکێک لە کۆلبەرەکان کە خەڵکی شاری سنەیە بە ناسنامەی “محەمەد گرامیاری” و بە توندی لێیان دا، بە جۆرێک ئەم کۆلبەرە لە ئەژنۆ و دەست و ڕانیەوە بریندار بوو و تووشی شکانی ئێسک بووە.

لە کۆتاییدا کاتژمێر ١٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، دوای وەرگرتنی بەڵێننامە و واژۆکردنی وەرەقەیەکی سپی، ئەم حەوت کۆڵبەرر ئازاد دەکەن.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا ناسنامەی یەکێک لە کۆلبەرەکان بە ناوی “محەمەد گرامیاری” خەڵکی شاری سنە بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕزگارکردنی جیهان لە دەستی چینی کرێکاری شۆڕشگێڕدایە.

ی آگوست 27 , 2023
سەرمایەداری لە قەیرانێکی قووڵی ئابووریدا گرفتارە. ئەم قەیرانە نەک تەنیا لەناو چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بەڵکوو کاریگەری زۆری لەسەر جیهانی سیاسەتیشدا بەجێهێشتووە. لە دونیای ئەمڕۆدا ناسینی ئەم دۆخە زۆر گرنگە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی قەیرانی ئێستا ئەوەیە کە قەرزی کۆمپانیا و حکومەتەکان و قەرزی شەخسی گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنەی سێ سەد […]

You May Like