ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی ڕووداوەکانی کار و کارەباوە کرێکارێک لە بانە گیانی لەدەستدا.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2024/06/photo_2024-06-27_19-02-04-1024x575.jpg)
ەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “عوسمان ئەمینی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لە کاتی دانان و چاککردنەوەی کولێری ئاوی بەهۆی ڕووداوەکانی کار و کارەباوە تووشی برینی سەخت بوو و گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی یەکێتی کرێکارانی بیناسازی شاری بانە بوو.
ئێران یەکێکە لە نائەمنترین وڵاتان لە بواری سڵامەتی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سڵامەتی شوێنی کارەوە تووشی ڕووداو دەبنەوە.