ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوو کۆڵبەر لە سنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆڵبەرنیوز،ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە١ی ڕەزبەری١٤٠٢،دوو کۆڵبەر بەناوەکانی”سەباح.م” ٤٣ساڵ تەمەن وخەڵکی ئاوایی هەڵوژان سەر بە مەریوان و “کەنعان تەباسیدە” ٢٨ساڵ تەمەن وخەڵکی مەریوان،لەسنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنیەکانی سەر سنوور بریندار بوون.شایانی باسە ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکانی مەریوان کراون.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.