کرماشان؛ گیانبەختکردنی “حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری برینداری خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

“حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “حەبیب ڕەزایی” پشتی کرابووە ئامانجی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و لە ئەنجامدا تووشی شکانی بڕبڕەی پشت و خوێنبەربوونی سییەکانی ببوو.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ دسامبر 13 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو، سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی – بانە بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەرهاد محەممەدی”، تەمەنی ٢٧ ساڵ […]

You May Like