له بەشەکانی پێشووتری ئەم بابەتەدا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه ودەور و نه‌خشی زلهێزه‌كان له گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. پاشان چوينه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخێك كه بووه هۆی هاتنه سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له ئێران. له به‌شی پێنجەم و كۆتاییدا باسی ئه‌وه ده‌که‌ین كه چۆن و به چ هۆكارگه‌لێك دژه شۆڕشی ئیسلامی به‌سه‌ر شۆڕشی ئێران‌دا زاڵ بوو و له چ قۆناغێكدا ده‌توانین بڵێین شۆڕشی ئێران به‌ته‌واوه‌تی تێكشكا. ده‌وری ڕووناکبیران و ڕێکخراوه سیاسییه‌كانی دژ به ڕژیمی شا كه سه‌ریان بۆ ڕژیمی ئیسلامی دانه‌واند، چی بوو؟
فریوکاری خومه‌ینى و شاردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانى، له ڕاى گشتى كۆمه‌ڵگا، مه‌جال و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى پێبه‌خشى كه خۆى بۆ سه‌ركوت كردنى کۆتایی شۆڕش ئاماده بكات. سازكردنى چه‌ندین به‌رنامه و ڕووداوى درۆینه و بێ بنه‌ما به مه‌به‌ستى سه‌رقاڵكردن و وروژاندنى هه‌ستى جه‌ماوه‌ر، كه نموونه‌ى هه‌ره به‌رچاویان، داگیر كردنى باڵوێزخانه‌ى ئا‌مریكا له تاران و به بارمته گرتنى ٤٤٤ ڕۆژه‌ى دیپلۆماته‌كان و وتنه‌وه‌ى دروشمى دژی ئامریكایى، كه به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى کەش و هەواکە بۆ سه‌ركوتكردنى دڕندانه‌ى تێكۆشه‌رانى واقیعى دژه ئیمپریالیست دارێژرا بوو.
شانۆی پاڵپشتى موسته‌زعه‌فان و پشت كردن له ماڵى دونیا، دروست كردنى وههم سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى دادوه‌رانه‌ى سه‌روه‌ت و سامان لاى جه‌ماوه‌رى هه‌ژار، پێشوازى كردن له شه‌ڕى ئێران و عێراق به مه‌به‌ستى ئاماده ڕاِگرتنى كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ هێرشكردنه سه‌ر زانکۆكان و داخستنیان به بیانووى شۆڕشى فه‌رهه‌نگى، نموونه‌گه‌لێكن له‌و خه‌ڵك فریوکارییانەی خومه‌ینى كه به ئامانجى ستراتێژی دامركاندنى ئاگرى شۆڕش به‌ڕێوه ده‌بران. به‌م شێوه‌یه خومه‌ینى وه‌ك ستراتێژیستێكی دژه شۆڕش، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهێنا تا به به‌رده‌وامى گورزى خۆى ئاراسته‌ى شۆڕشى تازه سهرههڵدراوى ئێران بكات. كۆمارى ئیسلامى شۆڕشى ئێرانى له گشت بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تووشى شكست كرد. له بزووتنه‌وه‌ى كرێكارانه‌وه بگره تا بزووتنه‌وه‌ى ژنان و خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ى كوردستان، واته گشت ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ى كه له ڕووخاندنی رژیمى شادا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بوو، یه‌ك له دواى یه‌ك كه‌وتنه به‌ر هێرشى به‌رنامه بۆداڕێژراو و دڕندانه‌ى ڕژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامى. ته‌نها له گۆڕه‌پانى بزووتنه‌وه‌ى كوردستاندا بوو كه خۆڕ‌اگرى، بەردەوامی پێدرا و تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ى هه‌یه. كۆمه‌ڵگاى ئێران تا ساڵه‌كانى سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى شه‌ست، هه‌ر له جۆش و خرۆشدا بوو و شۆڕش به شێوه‌ى به‌ربه‌ره‌كانێى هه‌مه‌لایه‌نه له دژایه‌تى كردنى شۆڕشى ئیسلامی‌دا خۆى ده‌نواند.
به‌ڵام، ڕژیمی ئیسلامى چۆن توانى شۆڕش سه‌ركوت بكات؟ هۆكاره‌كانى ئه‌م ڕووداوه له هه‌ڵه‌كانى ڕوناکبیران و هێزه سیاسییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێوه‌ندى به گۆڕ‌انى هاوسه‌نگى هێزى شۆڕش و نه‌یارانى شۆڕش، پاش ڕاپه‌ڕینى ڕێبه‌ندانی ٥٧وه هه‌یه. له سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى ڕێبەندان به‌م لاوه، له لایه‌كه‌وه ڕه‌وتى ئیسلامى ڕیزه‌كانى خۆى ڕێکخست و پتهوترى كرد و به خێرایى ئه‌و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییانه‌ی كه له لایه‌ن ڕاپه‌ڕینه‌وه زیانییان پێگه‌یشتبوو نوێژن كرده‌وه و گه‌شه‌ى پێدان و ئاماده‌تر و ڕێك و پێك تر له ڕژیمی شا دژ به شۆڕش به‌كارى هێنان.
له لایه‌كى تره‌وه په‌ره‌سه‌ندنى شۆڕش له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تییدا به‌ره‌و لاواز بوونه‌وه ده‌چوو. “حیزب” یان “به‌ره‌یه‌كى” به‌هێزى سۆسیالیستى و جه‌ماوه‌رى له گۆڕه‌پانى سیاسى ئێران‌دا نه‌بوو. ڕێكخراوهیهكى سه‌رتاسه‌رى و گشتگیرى كرێكارى بوونی نه‌بوو. لایه‌نى ڕاستی هێزه سیاسییه‌كان، واته بورژوازى لیبڕاڵ، سهڵاحییهتى مێژوویى، كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى پێویستى بۆ بوون به به‌دیلێك له به‌رانبه‌ر ڕه‌وتى ئیسلامی‌دا، نه‌مابوو. بێگومان نكۆڵى له هه‌ڵه‌كانى ڕوناکبیران و هێزه سیاسییه‌كان ناكرێت و پێویسته له شوێنى خۆیدا پێداچوونه‌وه‌ى زۆرترى بۆ بكرێت. ئه‌وه‌ى كه حیزبى تووده و سازمانى ئه‌كسه‌رییه‌ت بوون به ماستاوچى كۆمارى ئیسلامى و به‌م بۆنه‌وه له مێژووى سیاسى ئێران‌دا بهدناوییەکی هه‌تاهه‌تاییان بۆ خۆیان تۆمار كرد. ئه‌وه‌یكه حیزبى ڕه‌نجبه‌ران وه‌ك ڕێبه‌رانى نه‌ته‌وه‌یى و دژه ئیمپریالیزم سه‌یرى خومه‌ینى و “به‌نی سه‌در”ى ده‌كرد و تا ئێستاش تاوانی دره‌نگ تێگه‌یشتنى خۆى دەداتەوە. ئه‌وه‌یكه لیبڕاڵه‌كانى به‌ره‌ى نه‌ته‌وه‌یى واته (جبهه‌ی ملى) به کاسەلێسیی حكوومه‌تى ئیسلامى، یان به وته‌ى مێهدى بازرگان به (ژیانێکی لاوازى خائینانه) ڕ‌ازى بوون و به‌ره‌و مه‌رگى سیاسى خۆیان هه‌نگاویان هه‌ڵگرت. هه‌ڵبه‌ت به‌داخه‌وه گشت ئه‌مانه دیارده‌گه‌لێكى واقیعى بوون و له ئاستى خۆیاندا زه‌ره‌ر و زیانیان ئاراسته‌ى شۆڕشى ئێران كرد. به‌ڵام به ته‌ئكید نابێ هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانى شكست هێنانى شۆڕشى ئێران له كردار و وتارى ئه‌م هێز و ڕووناکبیرانه‌دا ببینین. چونكه بۆچوونه دواكهوتوانهكانى جه‌لالی ئالى ئه‌حمه‌د و شه‌ریعه‌تى و كه‌سانى وه‌ك ئه‌وان، پێشتر ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕازاندنەوهى سیاسه‌تى خومه‌ینى و ڕه‌وته ئیسلامییه‌كه‌ى، به باشترین شێوه ئه‌نجام دابوو. كارى سه‌ركوتكردن و پاشه‌كشه پێكردنى شۆڕش، له‌م قسانه ترازابوو. ده‌زگاى تازه‌ى سه‌ركوت، وهڕێكهوتبوو و گه‌یشتبووه قۆناغێك كه ته‌نانه‌ت مه‌جالى ههڵهكردنیشى به ڕوناکبیرهكان نه‌ده‌دا. ڕژیمی ئیسلامى نه‌ته‌نیا هێز و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسى به‌ڵكوو به ته‌واوه‌تى، بوونى بزووتنه‌وه پێشكه‌وتنخوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كردبۆوه ئامانج. به ناوى (نێعمهتى ئیلاهى)یه‌وه به مه‌به‌ستى میلیتاریزه كردنى كۆمه‌ڵگاى ئێران پێشوازى له شه‌ڕى عێراق كرد. نه‌ته‌نیا شۆڕا كرێكارییه‌كانى له‌ناو برد، به‌ڵكوو كارگه‌كانى داخست و كرێكاره‌كانى ڕه‌وانه‌ى گۆڕه‌پانى شه‌ڕ كرد.
له ئیسفه‌هان و به‌نده‌ر ئهنزهلى و تاران و شوێنه‌كانى تر، كرێكاره بێكاره ناڕازییهكانیاندایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. نه‌ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تى هێزه سیاسییه‌كانیان له زانکۆكان كۆكرده‌وه، به‌ڵكوو زانکۆکانیان داخست و ئه‌ساسى بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییان سڕییه‌وه. هێرشى سه‌ربازییان كرده سه‌ر كوردستان و توركمه‌ن سه‌حرا و له ناوچه‌كانى تر به هه‌زاران كه‌سیان له شه‌قامه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كرد. له‌و باروودۆخه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه سیاسییه نه‌یارانه‌ى كه هێرشیان كرابووه سه‌ر، لۆژیکی ئه‌وه‌یان تێدا بوایه كه پاشه‌كشه‌یه‌كى تێگه‌یشتووانه ئه‌نجام بده‌ن، ده‌یانتوانى ڕێژه‌ى له‌ناوچوونى هێزه‌كانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له توانایى شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌و گۆڕانكارییهى كه له ئارادا بوو بێبه‌هره بوون. ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه (شۆڕش) ڕێگه‌ى شكستى ده‌پێوا و له ژێر گورزى به‌رده‌وامى (دژه شۆڕشى ئیسلامى) دا دوایین هه‌ناسه‌كانى ده‌كێشا.
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌یانده‌ویست باوه‌ڕ به شكست هێنانى شۆڕش بكه‌ن، له‌و ڕۆژانه‌دا به‌و په‌ڕى نائۆمیدییه‌وه سه‌ریان له به‌رد ده‌كوتا و ئه‌مڕۆش وێڕاى لۆمەکردنی راِبردووى خۆیان، به بێ ئینسافییه‌وه هه‌ڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى گشت كۆمه‌ڵگا و تۆوی بێ ئۆمێدى سه‌باره‌ت به شۆڕشى داهاتوو له مێشكى خه‌ڵكدا ده‌چێنن. كه‌واته نابێ ڕووداوگه‌لێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره و هه‌مه‌لایه‌نه تا ئاستى هه‌ڵه بچووكه‌كانى ئه‌م و ئه‌و دابه‌زێنین.
با و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره كه بۆچى ئیسلامگه‌راکان توانیان شكست به شۆڕشی ١٣٥٧ بهێنن، لەم دێڕەدا کورت بکەینەوە: هۆکارەکەی ئەوە بوو کە توانایى مادى و ڕێکخستنى ته‌واویان بۆ تێكشكاندنى شۆڕش به‌ده‌ست هێنابوو و به‌و په‌ڕى بێڕه‌حمییه‌وه به‌كاریان هێنا.
“وانەکانی شۆڕشی ١٣٥٧، بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی”
- یەکەم: نابێت ڕێگە بدرێت شۆڕشی ئێران لە نیوەی ڕێگادا بوەستێت.
پێویستە ئەوە فەرامۆش نەکەین کە ساڵی ١٣٥٧ لە هەلومەرجێكدا کە شۆڕا جەماوەرییەکان لە ناوەندە جۆراوجۆرەکان لەوانە لە بەشی پیشەسازی نەوت و لە زۆرێک لە ناوەندە کرێکاری و ئیدارەکان و تەنانەت لە گەڕەکەکاندا لەحاڵی پێکهاتن شکڵگرتندا بوون، لە کاتێکدا هێشتا هاوسەنگی هێز لە مەیدانەکانی خەباتدا بە قازانجی ڕەوتی ئیسلامی نەگۆردرابوو، هەوڵەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی شۆڕشی ئێران لە نیوەی ڕێگەدا دەستی پێ‌کرد. زلهێزەکانی جیهانی سەرمایەداری لە لوتکەی ڕکابەرییەکانی سەردەمی شەڕی سارددا نیگەرانی ئەوە بوون کە شۆڕشی ئێران بەستێن بۆ نفووز و کاریگەریی یەکێتی سۆڤیەت لەم وڵاتەدا خۆش بکات، هەربۆیە زۆر زوو دەست بەکار بوون، لە گوادولۆپ گەیشتنە ڕێککەوتن و داوایان لە ئەرتەش وەک کۆڵەکەی سەرەکی مانەوەی ڕژیم شا کرد کە بە ڕەوتی ئیسلامییەوە پەیوەست بن و ڕێگە بۆ بەدەسەڵات گەیشتنی بەدیلی ئیسلامی خۆش بکەن. ئەمڕۆکەش دووپاتبوونەوەی هەمان سیناریۆ یەکێکە لەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە شۆڕشی ئێران دەکات: ڕێککەوتنی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ بەشێک لە دامودەزگاکانی دەسەڵات (ئەرتەش و سپای پاسداران و هتد) دەتوانێت جارێکی دیکە شۆڕشی ئێران بەلاڕێدا ببات و تووشی شکست و ناکامی بکات. سەیری نان بە قەرزدانی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی ئێرانەوە بە سپای پاسداران و بکەن. دەڵاڵەکانی ڕێکخستنی ئەگەری وەها گرێبەستێک، ئەمجارەش دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا و بە ئەگەرێکی زۆر خودی ئەمریکا دەبێت.
- دووەم: نابێ ڕێگە بدرێت کە ئەم شۆڕشی ئێستا ببێتە قوربانی ئامانجە ناڕوونەکانی.
لە کۆتا مانگەکانی دەسەڵاتی شادا، خواست و ئامانجەکانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و گەیشتن بە ژیانێکی باشتر، کەوتە ژێر سێبەری دروشمەکانی “مەرگ بۆ پاشا” و “بەختیار، نۆکەری بێ ئیختیار”. لەو دروشمانەوە دەردەکەوت کە خەڵک ڕژیمی شایان ناوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، وێنایەکی ڕوونیان نەبوو لەوەی کە چی دەبێت جێگەی ئەم دەسەڵاتە بگرێتەوە. نابێ نەک هەر ڕێگە بدرێت دەستپێکی ئەم شۆڕشی ئێستا کە هەم ئاراستەی ئیجابییەکەی واتە- “ژن، ژیان، ئازادی” – ڕوونە و هەم ئاراستە نەرێنییەکەی واتە “ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی” ویستێکی گشتگیرە، کەم ڕەنگ ببێتەوە، بەڵکوو پێویستە لەوەش بەرەوپێشتر بچێت. پێویستە هەر لە ئێستاوە ڕەشنووسی دەقی دەستووری داهاتووی ئێران بخرێتە بەر باس و ئەدای ئەمڕۆی ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانەی کە ئیدیعای دەسەڵات دەکەن لەسەر بنەمای ئەو دەستوورە هەڵسەنگێنرێت.
- سێهەم: ئەڵتەرناتیڤی ڕژیمی ئیسلامی لە چوارچێوەی ئەو نەبەردەی ئێستا لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەباتی سیاسی و چینایەتی دا و لە بنەڕەتدا لە ناوخۆی وڵات‌دا شکڵ دەگرێت.
ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لە ئێران‌دا تەنیا بە هۆی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی و بوونی خومەینییەوە نەبوو کە توانی دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت. بەڵکوو بەر لەوە و لەوەش گرنگتر، بەهۆی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی نافەرمی مەزهەبی شیعەوە بوو (کە بە کردەوە لە دەورەی حکوومەتەکانی پێشووتردا بەردەوام وەک دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتدا هەڵسوکەوتی کردووە) کە توانی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، جێگە و پێگەیەکی کە ڕەوتەکانی تر لێی بێبەری بوون. ئەم شۆڕشەی ئێستای ئێرانیش بۆ سەرکەوتن هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لەوەی کە دەبێ پرۆسەی ڕووخاندن لە هەمان کاتدا پرۆسەی شکڵ پێدان بە شێوازی دەسەڵاتدارێتی داهاتووە بێت. واتە لە چوارچێوەی خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی‌دا، پێویستە دامەزراوەکانی نیزامی نوێش بنیات بنرێن.