منداڵان لە ئێران بێمافیترین و ستەملێکراوترین بەشی کۆمەڵگای ئێرانن. بەڵام پشکی سەرەکی ئەم ستەم و بێمافییە بەر منداڵی بنەماڵە کرێکاریی و کەم داهاتەکان دەکەوێت. هەژاریی بنەماڵە هەر لە سەرەتای شکڵگرتنی منداڵ لە سکی دایکیدا و پێش لە دایکبوون دەست پێدەکات. کاتێک دایکێک لە کاتی دووگیانیدا لەو خۆراکە تایبەتانە بێبەشە کە […]

له‌ بەشەکانی پێشووتری ئەم بابەتەدا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ودەور و نه‌خشی زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. پاشان چوينه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخێك كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له به‌شی پێنجەم و كۆتاییدا […]

له‌ بەشەکانی پێشووتردا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌م و ده‌وری زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو بارودۆخەی كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له‌ ڕاستيدا […]

له‌ بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا بەستێنە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان تاوتوێكرد. له‌م بەشەدا هەوڵدەدەین بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌كانی ئەمریکا له‌ ئێران و شێوازی دەستێوەردانیان له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ده‌ینه‌ به‌ر باس. له‌ قۆناغێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه‌ نزیك ده‌بۆوه‌، سه‌رمایه‌دارى ئیمپریالیستی، […]

لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا باسمان لە بەستێنەکانی شکڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ و بەرنامەی ڕیفۆرمی ئەرزی و کاریگەرییەکانی لەسەر چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی دانیشتووانی گوندەکان کرد. به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، كه‌ بنه‌ماكه‌ى له‌ سه‌ر ڕیفۆرم و چاكسازى ئه‌رزیی داڕێژرابوو، له‌ هه‌مان كاتدا موحافیزه‌كارانه‌ و به‌ یه‌ك مانا ناكارامه‌ […]

لە سەروبەندی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئەو ڕاپەڕینەداین کە کۆتایی بە تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵەی نیزامی پاشایەتی لە ئێران هێنا و دەفتەری بنەماڵەی پەهلەوی داخست. ساڵیادی ئەم ڕووداوە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی. هەڵسەنگاندنی سەرلەنوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندان، بەتایبەت بۆ نەوەی لاوی ئەمڕۆ کە بە تێپەڕبوونی زەمەن، ئەم شۆڕشە بۆ […]

لە حاڵێکدا کە ڕژیمی ئیسلامی لە زەلکاوی قووڵی قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا نوقم بووە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران ڕۆژانە لەگەڵ بێکاری، هەژاری و برسێتی دەست و پەنجە نەرم دەکەن، بەرپرسانی کۆنەپەرستی ئەم ڕژیمە هێشتا پرسی ئازادی ژنان بە یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگارییەکانی بەردەم خۆیان دەزانن. ئەوان هەر […]