له‌ بەشەکانی پێشووتری ئەم بابەتەدا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ودەور و نه‌خشی زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. پاشان چوينه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخێك كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له به‌شی پێنجەم و كۆتاییدا […]

دە ڕۆژ بەسەر دیارنەمانی ئایدە مورادبەهروزی و هەستی محەمەد حوسێنی تێدەپەڕێ و تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئایدە مورادبەهرۆزی و هەستی محەمەد حوسێنی کاتژمێر دوانزە لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگە و سەرەڕای ئەوەی کە […]

له‌ بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا بەستێنە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان تاوتوێكرد. له‌م بەشەدا هەوڵدەدەین بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌كانی ئەمریکا له‌ ئێران و شێوازی دەستێوەردانیان له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ده‌ینه‌ به‌ر باس. له‌ قۆناغێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه‌ نزیك ده‌بۆوه‌، سه‌رمایه‌دارى ئیمپریالیستی، […]

لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا باسمان لە بەستێنەکانی شکڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ و بەرنامەی ڕیفۆرمی ئەرزی و کاریگەرییەکانی لەسەر چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی دانیشتووانی گوندەکان کرد. به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، كه‌ بنه‌ماكه‌ى له‌ سه‌ر ڕیفۆرم و چاكسازى ئه‌رزیی داڕێژرابوو، له‌ هه‌مان كاتدا موحافیزه‌كارانه‌ و به‌ یه‌ك مانا ناكارامه‌ […]

لە سەروبەندی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئەو ڕاپەڕینەداین کە کۆتایی بە تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵەی نیزامی پاشایەتی لە ئێران هێنا و دەفتەری بنەماڵەی پەهلەوی داخست. ساڵیادی ئەم ڕووداوە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی. هەڵسەنگاندنی سەرلەنوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندان، بەتایبەت بۆ نەوەی لاوی ئەمڕۆ کە بە تێپەڕبوونی زەمەن، ئەم شۆڕشە بۆ […]

بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ […]

میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند.  میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١،  بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: […]

ئێمە هەزاران کەس بووین، هەزاران کەس لە ئێمە گیانیان بەخت کرد یان لە زیندانەکاندا ڕزان. هەزاران کەس لە ئێمە پشتیان دە مەیدانی شۆڕش کرد. هەزاران کەس لە نیوەی ڕێگا بەجێ مان. بەڵام، ئێمە هێشتا هەزاران کەسین. پەیامی خۆمان بە یاد و ناوی هاوڕێی زیندوو‌یاد کاک عەزیز یوسفی دەست پێ دەکەین؛سەرەتا […]

نووسەر: لاوێن ئەمانی تێناگەم ئەم ڕوانگە چەوتە چییە کە بۆ نموونە کۆڵبەر و کۆڵبەری پێ سووکایەتی بوو و دەیوت مرۆڤ لە پێناوی سەر دەمرێ نەک سک و بەو بیانووە سووکایەتی دنیایان بە کۆڵبەر دەکرد! یان بزووتنەوەی مامۆستایانیان لۆمە دەکرد لەبەر ئەوەی یەکێک لە داواکارییەکانیان داخوازی ئابووری و حەقدەست بوو و […]