بۆکان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

ئیبراهیم ناسری، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە ئیبراهیم ناسری ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم ناسری پێشتر بە تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و ناوبراو پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی، بکوژی ساڵی ٦٧ و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم

د مه 20 , 2024
کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی بکوژی هاوینی ٦٧، لە ئەندامانی شاندی کوشتن و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم و شاندی یاوەری بە فەرمی ڕاگەیەندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەیسی ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، لە کاتێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی سنوری «قیز قەڵاسی» بە مەبەستی کردنەوەی «بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی تەورێز» بە ئاڕاستەی […]

You May Like