فریا چاوشینی، محەمەدوڵڵا ڕەزایی، ئیسماعیل چوکلی و زبیر مەحموودی، هاووڵاتییانی دانیشووی شارەکانی دێولان، بۆکان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەدوڵڵا ڕەزایی لە شاری دێولان، فریا چاوشینی و ئیسماعیل چوکلی لە شاری بۆکان و زبیر مەحموودی لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکران.
دەستبەسەرکرانی زبیر مەحموودی لە ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤ و سێ هاووڵاتی دیکە لە ڕۆژی شەمە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

