بۆکان؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی

دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی شاری بۆکان و لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو و ناوبراو لەگەڵ پارێزەرەکەی لەم دانیشتنە ئامادەبوون و بە تۆمەتی «هاندانی شەڕ و کوشتار» و «دروشم دژی ڕژیم» تاوانبارکراوە.

مەتین حەسەنی لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، بۆ کۆتا بەرگری بە تایبەت تۆمەتی «دروشم دژی ڕژیم» بۆ دادگای ئەم شارە بانگهێشتکرابوو.

ناوبراو لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە بارمتەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازادکرا.

ناوبراو لە ١٩ ساڵیدا لە درێژەی ناڕەزایی جەماوەری خەزەڵوەری ٩٨ لە بۆکان، بە تەقەی گوللە چاوێکی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێنێت

ش مه 18 , 2024
شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو ڕووداوێکی هەژێنەر دەکات، کە شارەداری زەنجان سەردانی قوتابخانەیەکی قورئانی دەکات. لەم سەردانەدا بەرپرسانی قوتابخانەکە کچەکانیان ناچار کردووە لە ئاست شارەدار دا کڕنۆش ببەن و لەبەردەمیدا تا کەمەر خۆیان بچەمێننەوە. وەک ئەوەی کچەکان خزمەتکارێک بن کە لەبەردەم ئاغاکەیان دا کڕنۆش دەبەن و […]

You May Like