هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە پێنجی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئارش مەلامحەمەدی، هاووڵاتی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و بنەماڵەی ئارش مەلامحەمەدی تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بەردەوامیان، لەبارەی دۆخی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەکیان نییە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.
ئەم شێوازە نیگەرانکەرە، بەشێکە لە زنجیرەکانی دەستبەسەرکران کە لەم ڕۆژانەی دواییدا و پاش ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە سەختی ئەنجامدراوە.

