“هەتاو ئەکرەمی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو کە بەم دواییە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری یەکێک لە خزمەکانی، لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ئێران هاتبوو، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. هێزەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و ژمارەیەک لە کەلوپەلە تایبەتی و ئەلیکترۆنی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لاپەڕەی ئینستاگرامی هەتاو ئەکرەمی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەردەستدا نەماوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.