بۆکان؛ دەستگیرکردنی ئەحمەد مۆعەزێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەحمەد مۆعەزێز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی١٤٠٢، ئەحمەد مۆعەزێز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و به پەنابردن بۆ توندوتیژی، ئەحمەد مۆعەزێزیان له ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کردووه، هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی وەک کۆمپیوتەر و مۆبایلی ئەندامانی تری خێزانەکەیدا گرتووه.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و تۆمەتەکانی و شوێنی دەسبەسەرکرانی لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ دەستگیرکردنی ئومێد توتی و قادر فەتحوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 12 , 2023
ئومێد توتی و قادر عەبدوڵڵاهی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومێد توتی و قادر عەبدوڵڵاهی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی […]

You May Like