“ئەسعەد کاکە” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری تیکاب، پاش دەستبەسەری دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەسعەد کاکە” هاووڵاتی دانیشتووی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تیکاب لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هێزە ئەمنیەکان پێش ئەوەی ناوبراو لە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەر بکرێت و پاش ٣ مانگ لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەکانی ورمێ و تیکاب بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا ناوبراویان ئازاد کردبوو.