ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “فاتێح عوسمانی” و “فاتمه مه‌قسوودی” دایكی به‌ندكراوی سیاسی “ئێدریس فقهی” و لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “عه‌لی له‌تیفی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتێح عوسمانی” له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی موعه‌لیمانی سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه و پێشترش ناسناوی موعه‌لیمێكی دیكه‌ی به‌ندكراو به‌ناوی “فه‌رزاد سه‌فیخانپور” بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرابوو. هه‌روه‌ها له شاری ورمێ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره “فاتمه مه‌قسوودی” دایكی به‌ندكراوی سیاسی ونبوو “ئێدریس فقهی” به بیانووی چه‌ند ڕۆژ مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. “ئێدریس فقهی” ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه له تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌گه‌ڵ سپای پاسداران كوژراوه به‌ڵام زانیارییه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌شاری سه‌قز لاوێكیان به‌ناوی “عه‌لی له‌تیفی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ساڵح ئاوا” كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.