دێهلۆڕان؛ دەستبەسەرکردنی لاوێکی ژێر تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بێهنام سەموری، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، بێهنام سەموری، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت شوێنی مانەوە و هۆکاری دەستگیر کرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

قوروە؛ دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
مێهدی فەیزی و ئومێد خوسرەوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهدی فەیزی و ئومێد خوسرەوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.بەپێی […]

You May Like