قوروە؛ دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مێهدی فەیزی و ئومێد خوسرەوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهدی فەیزی و ئومێد خوسرەوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، مێهران کوهی، خوێندکاری کارناسی باڵا، بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی شەهرامفەر لە شاری سنە گواسترایەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی بنەماڵەکانیان دەستگیر کردووە. تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و هۆکاری دەستگیرکرانیان لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستگیرکردنی چالاکوانێکی سەندیکای کرێکارانی فەرهەنگیان

س سپتامبر 19 , 2023
فەریدە قارەمانیفەر، مامۆستای خانەنشین و چالاکی کۆمەڵەی فەرهەنگی خانەنشینکراوی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، فەریدە قارەمانیفەر، مامۆستای خانەنشین و چالاکی کۆمەڵەی فەرهەنگی خانەنشینی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like