کوردستان؛ کوژران و برینداربوونی ٢٣ کۆڵبەر لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا

تەنها لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن هەژدە ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١١ی ڕێبەندان تا ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە گشتی ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن ١٨ ساڵ، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما بردووییەوە کوژراون و بریندار بوون.

لەم کۆی گشتییە ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢١ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٢٣ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ١٩ حاڵەت (٨٣%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی حاڵەتەکان لە ناوچە سنوورییەکانی هەنگەژاڵ-بانە (١٣ حاڵەت)، نەوسوود (٥ حاڵەت)، شاهۆ (٣ حاڵەت) و مەریوان (١ حاڵەت) ڕوویانداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

به‌ستێنە كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی١٣٥٧ی ئێران و هۆكاره‌كانی شكست هێنانی (به‌شی سێهه‌م)

ج فوریه 9 , 2024
له‌ بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا بەستێنە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان تاوتوێكرد. له‌م بەشەدا هەوڵدەدەین بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌كانی ئەمریکا له‌ ئێران و شێوازی دەستێوەردانیان له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ده‌ینه‌ به‌ر باس. له‌ قۆناغێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه‌ نزیك ده‌بۆوه‌، سه‌رمایه‌دارى ئیمپریالیستی، […]

You May Like