دێولان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی کەماڵ لوتفی

“کەماڵ لوتفی”، باوکی “ڕەزا لوتفی” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ناوبراو، بۆتەهۆی زیاتربوونی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕبوونی ٣٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کەماڵ لوتفی، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. هەروەها بەدواداچوونی خێزانی ناوبراو لە ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری بێ ئەنجام ماوەتەوە. ئەمەش بۆتەهۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری.

کەماڵ لوتفی لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، پاش وەرگرتنی بانگهێشتنامەیەک لە دادگای ئینقلابی قروە دەستبەسەرکرا.

کەماڵ لوتفی لە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە لێدان و ئەشکەنجە دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری کامێران گواسترایەوە. ناوبراو لە کۆتاییدا لە ١٢ی پووشپەڕی هەمان ساڵ، لە زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری دێولانە.

ڕەزا لوتفی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری دێولان لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم شارە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوشتاری چەندین ئەسپی کاسبکاران لە هێڵی سنووری سەقز+ڤیدیۆ

د مه 13 , 2024
هێزە سەربازییەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان لە هێڵی سنووری «میشیا وعلیا» کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەقز چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.شایانی باسە ئەم ئاژەڵە باربەرانە تەنیا سەرمایەی کاسبکارانی هێڵی […]

You May Like