بانگ کرانی ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی جەماوەریی سنە

ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، کە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەت لە ڕەوتی سەرهەڵدانی جەماوەریی سنەدا گیانی لەدەست دا، بانگی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لەو بانگهێشتنامەیەی کە ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٣) بەدەستی ڕادا فاتیحی گەیشتووە، هاتووە کە دەبێت ناوبراو هەتا ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئەم مانگە لە دادگای تاوانەکانی سنە ئامادە بێت.
شایانی باسە ڕادا فاتیحی پێشتر بە فەرمی لە نامەیەکدا کە لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ئەم ساڵ بەدەستی گەیشتبوو گەیشتبوو، لە ڕاستای سەپاندنی تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بەسەر ناوبراودا ئاگادارکرابوووە و بانگهێشتی ئەم دادگایە کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مانگرتنی لاوێکی سەقزی لە بەندیخانە؛ ئەشکەنجە و دەستبەسەردکردن بەهۆی دادخوازیی خوێنی باوکییەوە

ج آوریل 14 , 2023
سۆران ڕەحیمی، خەڵکی شاری سەقز کە نزیک بە چوار مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ماوەی ڕابردوودا مانی لە خواردن گرتووە و بۆ وازهێنانی ناوبراو لە دادخواریی خوێنی باوکی کە لەلایەن هێزەکان حکوومەتەوە کوژراوە، لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە حکوومەتییەکاندایە. بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی […]

You May Like