به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ڕه‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه له‌لایه‌ن دادستان “نه‌قی زاده” به تۆمه‌ته‌كانی “ڕێكخستنی گرووپی نایاسیی” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه.
“ڕه‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری شاری سنه له ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه كرا و “ته‌فهیم ئیتهام” بوو. ناوبراو ته‌واو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی حوكمی “افساد فی الارض” به سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له‌سێداره‌ی بدات و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.