سەردەشت؛ کوژران و دیارنەمانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت پاش کوشتنی کۆڵبەرێک، تەرمی ناوبراویان فڕێدایە ناو ڕووبارەکەوە، پاش ٢٤ کاتژمێر تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە سەربازییەکان پاش کوشتنی ئەم کۆڵبەرە تەرمی ناوبراویان فڕێداوەتە ناو ڕووبارەکەوە، کە ئەمڕۆ شەممە ١٢ی جۆزەردان، پاش ٢٤ کاتژمێر تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ڕەحیم ئیبراهیمی”، خەڵکی گوندی «ولیۆ»ی سەربە شاری سەردەشت، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

ی ژوئن 2 , 2024
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان گەلاوێژی هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجامدراوە و تەلەفونەکەی ناوبراو لەلایەن […]

You May Like