سەقز؛ برینداربوونی لانیکەم ٥ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی و دەستبەسەرکردنی ١٠ کۆڵبەری دیکەش

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بەستام، لانیکەم ٥ کۆلبەری خەڵکی سەقز لە سەر و دەموچاو و دەست و قاچیان بە سەختی بریندار بوون و ١٠ کۆلبەری دیکەش دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “بەستام” تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە، لە ئەنجامدا لانیکەم ٥ کۆلبەر، لە سەر، دەموچاو، دەست بەسەختی بریندار بوون، ١٠ کۆلبەری دیکە دەستگیرکران و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆلبەرانە خەڵکی شاری سەقزن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برینەکانی بەشێک لەو کۆڵبەرانە قووڵە و باری جەستەییان نالەبار راگەیاندراوە. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە ناسنامەی ٥ برینداری کۆلبەر بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە کە بەم شێوەیەن: سیامەک سۆهرابی، هیوا، خالد، عەبدوڵڵا و کەیوان.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ ئازادی زانا پەروانە بە دانانی بارمتە 

د نوامبر 6 , 2023
زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، دوای دوو مانگ و نیو دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، پاش دوو مانگ و نیو لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، […]

You May Like