بانە؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ڕژێم

کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ڕژێم بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە قاچی بە سەختی بریندارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەم کۆڵبەرە بە داخەوە نادیارە بەڵام ناسناوی “مورادی”، تەمەنی ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز ڕاگەیەندرا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ

د ژانویه 15 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی “جوانڕۆ” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نەوسود” برینداربوون بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٢٢ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لە هێڵی سنووری نەوسود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر دەست و پشتیان بە سەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناسنامەی کؤلبەرەکان بریتین […]

You May Like