سەقز؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

فەرزاد ڕەحمەتی و سیروان حەسەنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، فەرزاد ڕەحمەتی و سیروان حەسەنی تەمەن ٤٠ ساڵ، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە شەقامەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوردستان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی سنە و کرماشان

د سپتامبر 18 , 2023
پەریسا محەمەدی هاووڵاتی خەڵکی کرماشان و گەلاوێژ تەهماسبی هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، پەریسا محەممەدی، وەرزشکاری شاخەوانی و هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی […]

You May Like