سەقز؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مێهران ساعدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهران ساعدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز، مێهران ساعدییان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە، بەدواداچوونی ئەو بنەماڵەیە سەبارەت بە شوێن و بارودۆخی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی بێهروز گوڵنەما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د سپتامبر 18 , 2023
بێهروز گوڵنەما هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، بێهروز گوڵنەما، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە […]

You May Like