عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە یەک ساڵ زیندانی تعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەسعوود حاجی زادە، بەتۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە یەک ساڵ زیندانی تعزیری مەحکووم کراوە.
عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.
دواجار دوای مانگێک لە دەستبەسەرکردن، بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.