ئێوارەی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز منداڵێکی کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بەبێ فەرمانی دادگا «مەتین ڕازیان» منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتووی شاری سەقزیان دەستبەسەر کرد.
هێزەئەمنیەکان ئامادەی وڵامدانەوە بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە سەبارەت بە چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی نین.
شایانی باسە کە «مەتین ڕازیان»منداڵی قوتابی١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز،بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری ناچار بە کۆڵبەری بوە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نیە.