شنۆ؛ ئازادی سابیر ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە

“سابیر ئیبراهیمی” بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن و بەشێوەی کاتی و تا کاتی کۆتایهاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سابیر ئیبراهیمی هاووڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی «ئەلکاوێ»ی سەربە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە شاری شنۆ ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سابیر ئیبراهیمی دوای دەستبەسەرکرانی بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترابویەوە و پاش کۆتایهاتنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی شنۆ گواسترابوویەوە.
شایەنی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی ناچاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات خراوەتە ژێر گوشارو ئەشکەنجەیەژی زۆرەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

سابیر ئیبراهیمی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکا و ئوروپا

ی مه 12 , 2024
خوێندکارانی دژە ئاپارتاید و چەندین یەکێتی کرێکاری و ژمارەیەک لە جەماوەری دژە جینۆساید، بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی بزووتنەوەی “دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززە” وەڵامی وەحشیگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و پۆلیسی ئەو وڵاتەیان لە دژی خوێندکارانی خەباتکار داوەتەوە. ئێستا ١٥٠ زانکۆ لە ئەمریکا و لانیکەم ٤٠ زانکۆ لە ئوروپا، چەندین زانکۆ […]

You May Like