خورەم ئاوا؛ گیانبەختکردنی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

«عەلی ئەحمەدی دەوڵەتشا»، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی خورەم ئاوا، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی سەرکوتکردنی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ئەحمەدی دەوڵەتشا کە لە ماوەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندارببوو، لە یەکێک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی خورەم ئاوا گیانی لەدەستدا. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، کاتێک کە لە بالکۆنی ماڵەکەی خۆی لە شەقامی ڕازیی خورەم ئاوا بووە، کراوەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم.

تەرمی عەلی ئەحمەدی دەوڵەتشا دوای گیانبەختکردنی، لە ئارامگەی دێهستانی کاکاڕەزا بەخاکسپێردراوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بریندار لە نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

د فوریه 2 , 2026
«نیما ڕازیانی»، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، لە بریندارانی نارەزایەتییەکانی ئەم دووایەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی رێبەندانی ١٤٠٤، نیما ڕازیانی لە گەڕەکی پەردیسی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە گەنجە پێشتر لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار