ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەفسەرانی ئەم دامەزراوە ئەمنییە، لەکاتێکدا بەڵێننامەیان بەو بنەماڵەیە ئیمزا کردووە، داواشیان لێکردن کە خۆیان لە ئەنجامدانی هەر کۆبوونەویەک بۆ ساڵیادی منداڵەکەیان بپارێزن.
دەوترێت بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان تا ئێستا نەیانتوانیوە ساڵیادێک بۆ کوڕەکەیان ساز بکەن.
عەبدولسەلام قادر گەلوان، کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە شنۆ دوای تەقەی هێزە تایبەتەکانی حکومەتەوە بە سەختی بریندار بوو، لە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.