شنۆ؛ کوژران و برینداربوونی ٣ هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین

بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنوری کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی شاخی کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون.

ناسنامەی هاوڵاتی کوژراو «ئیسماعیل عەزوزمە» ٣٦ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی «میراوا» سەربە شاری شنۆ بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. ناسنامەی ئەو ٢هاووڵاتیە، سەید هادی و سەید هێمن موسەویە.

شایانی باسە ئەم هاوڵاتیانە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆشتبوون.

لە ١ مانگی ڕابردوودا، ٢ هاوڵاتی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی سنوری شاری شنۆ کوژران.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شادی و خۆشی جەماوەر بەرامبەر بە مەرگی ڕەئیسی، جەلادی ٦٧

چ مه 22 , 2024
مەرگی ڕەئیسی جەلاد، لە نێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بووە هۆی دەربڕینی خۆشی لە ڕێگەی نووسراوە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی ئاگرین، شادی و هەڵپەڕکێ، بەخشینەوەی شیرینی و سیگناڵ لێدانی بەردەوام، سەرەڕای بوونی بەربڵاوی بەکرێگیراوان لە شەقامەکاندا. کاردانەوەی لەمجۆرە لە نێو بنەماڵەی دادخوازان، وەرزشوانان و هونەرمەندانی […]

You May Like