ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ چواردەهەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی” فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی:” شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.”
ڕۆژی ٢٣ی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی ژیانیان لە سەنگەری تێکۆشان دژبە ڕژیمی ئیسلامی خۆڕاگرییان کرد، کردەوەی بە ملیۆن ئینسان کە مانگرتنێکی گشتی لە سەرتاسەری کەردستانی بە دوادا هات.
ئێعدامی ئه‌م خه‌باتكارانه له باروودۆخێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له ئاستی ئێران و جیهان دژبه ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان كه‌وتبووه ڕێ. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی نه‌دایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی ئێعدامی ئه‌وانه‌وه، هه‌ستی به تووڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ترسابوو. هه‌ربۆیه ته‌رمی گیان به‌ختكردووانی هه‌رگیز نه‌دایەوه به بنه‌ماڵه‌كانیان. چوار ڕۆژ پاش ئه‌م ئێعدامانه بوو كه مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به‌م جه‌نایه‌ته‌دا شكڵی گرت. ڕژیم به خه‌یاڵی خاوی خۆی لای وابوو كه به ئێعدامی ٥ خه‌باتكاری سیاسی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن زیاتر په‌ره پێده‌دات و خه‌ڵكی كوردستان ترسا‌و و بێده‌نگ ده‌بن. به‌ڵام مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٣ی گوڵان وڵامی خه‌ڵكی كوردستان به‌و خه‌یاڵه خاوه‌ی سه‌رانی ڕژیم بوو. بانگه‌وازی لایەنە چەپەکان لەوانە كۆمه‌ڵه بۆ مانگرتنی گشتی له‌م ڕۆژه‌دا، له‌گه‌ڵ پشتیوانیی و هاوڕێیه‌تیی حیزب و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌رینی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له ئێران به‌ره‌وروو بوو. له‌م ڕۆژه‌دا كوردستان، یه‌كپارچه ته‌عتیل كرا. كرێكارانی كارگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری مانیان گرت، كاسبکار و بازاڕیه‌كان دووكانه‌كانیان داخست، كارمه‌ندانی ئیداره ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كان نه‌چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، خوێندكاران، موعه‌لیمان و مامۆستایانی زانكۆ، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌عتیل كرد. به‌مجۆره هاوپشتیهكی گشتی له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی شكڵی گرت. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گشتییه نیشانی‌دا كه ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی، نه ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانی چاوترسێن نەکردووه به‌ڵكوو ئیراده‌ی گشتیی ئه‌وانی بۆ خه‌بات له دژی ئه‌م ڕژیمه و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی، پته‌وتر كردووه.
مانگرتنی سیاسیی گشتیی ٢٣ی گوڵان، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی ڕژیمی شێواند. كوشتنی پێنج لاوی به‌ندكراوی سیاسی نه ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان بترسێنێ، به‌ڵكوو ئاگری تووڕه‌یی ئه‌وانی زیاتر گه‌شانده‌وه. خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ ڕزگاركردنی گیانی باقیی ئازیزانی به‌ندكراویان هه‌بێت، له‌م مه‌سیره‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م مانگرتنه وڵامێكی ددان شكێن بوو كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان داوه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رین و لێبڕاوانه و به‌جێیه، به ڕژیمی نیشاندا كه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كه‌م دانێ، تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت له لێكدانه‌وه‌كانیدا.
ئه‌م ئه‌زموونه بۆ جارێكی دیكه ده‌ریخست كه مانگرتنی سیاسیی گشتی شێوازێكه له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كه تیایدا دروشم و سیاسه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه، ده‌بنه هێزێكی مادی، ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌یكه ڕژیم له نه‌به‌ردێكی درێژماوه‌دا ماندوو بكات و هێزی سه‌ركوتگه‌ری له كار بخات و جه‌ماوه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی دواتر ئاماده بكات. خه‌ڵكی كوردستان به به‌كارهێنانی تاكتیكی مانگرتنی گشتی، ئیمكانی جم و جۆڵیان له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دوژمن زه‌وت كرد و ڕێگای پووچه‌ڵ كردنه‌وه و ناكارامه كردنی سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌م هێزانه‌یان، به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش نیشاندا.
خه‌ڵكی كوردستان له گه‌لێك قوناغدا، توانا و هێزی یه‌كگرتووی خۆیان دژ به‌م ڕژیمه نیشان داوه. له وتنی “نا“یه‌كی به هێز به ڕێفراندۆمی پێكهێنانی كۆماری ئیسلامی له به‌هاری ١٣٥٨ تا كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان و ڕێپێوانی خه‌ڵكی باقی شاره‌كان بۆ پشتیوانی له‌وان و مانگرتنه شكۆداره سیاسیه گشتیه‌كان هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، له زومره‌ی ئه‌و دژه‌كرده‌وه و پۆتانسێلانه بوون كه خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زۆره‌ملی و ملهۆڕیی ڕژیمدا له خۆیان نیشانیان داوه.
چەخماخەی شۆڕشی ژینا بە خۆپیشاندانی بەرینی خەڵکی شاری سەقز لە جەریانی ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی کە ناوی بوو بە ڕەمزی شۆڕش و بەدوایدا بە مانگرتنی سیاسی گشتی لە کوردستان لە ناڕەزایەتی بەم جەنایەتە لێدرا.
شۆڕشێک کە ئاگری قین و توڕەیی خەڵکی لەسەرتاسەری ئێرانی بڵێسەدار تر کرد و چەند مانگرتنی یەکپارچەی دیکەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئه‌م مانگرتنانه نیشانیاندا كه پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پشت سنووره‌كان به مانای كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه. نیشانیاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌م پاشه‌كشه‌یه، ڕیشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا به‌هێزتر بووه. نیشانی‌دا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خاوه‌نی هێز و وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی خۆیه‌تی. نیشانی‌دا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و برسییه‌تی و ده‌ست كورتی، ئاماده‌ن به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا، له بژێو و ژیانی خۆیان هه‌زینه بكه‌ن. نیشانی‌دا كه کۆمەڵگای كوردستان، كۆمەڵگایەکی سیاسییه و توانایی به حیزبی بوونی لهسهرەوەیە. نیشانی‌دا كه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی جه‌ماوه‌ریی، ده‌كرێ وه‌ك ئه‌زموونێكی خه‌باتكارانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش به‌كار بێت كه تیایدا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گشتیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، داماو و بێ توانا ده‌بن و كارێكیان بۆ ناكرێ.
له ١٤ هەمین ساڵڕۆژی شكۆدار و مێژوویی مانگرتنی گشتیی ٢٣ی گوڵاندا، ڕێز دەگرین له یادی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی كه بوێرانه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا خۆڕاگرییان كرد و گیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پایه‌داریه دانا و سڵاو و دروودیش ده‌نێرین بۆ خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌گی كوردستان كه وه‌ها شكۆدار، ڕێزیان له یادی ئازیزانی گیان به‌خت كردوویان گرت.