مهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ هەواڵی لە خالید مێماندۆست لە زیندان

خالید مێماندۆست، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا بە بێ هەواڵی لە زیندانی ئەم شارە بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، خالید مێماندۆست سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا بە بێ هەواڵی لە بەندی چواری زیندانی مهاباد بەسەردەبات.

ناوبراو لە کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعانی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئەم ناوەندە ئەمنییە گواسترایەوە.

خالید مێماندۆست بۆ ماوەی سێ مانگ لە پێوەندی تەلەفونی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە و دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا بۆ زیندانی مهاباد گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ بانگهێشتکرانی هێمن مام خوسرەوی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

پ مه 30 , 2024
بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک دەربارەی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی، هێمن مام خوسرەوی، برای هەژار مام خوسرەوی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزاییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و پاش وەرگرتنی مۆڵەتی نووسراو ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک دەربارەی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی هاووڵاتییەک بۆ […]

You May Like