مەحکووم کران بە لە سێدارەدانی کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی ٣ی دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ بە بڕیاری دادوەری ڕژیم “ڕەزا نەجەف زادە”، “ئیدریس ئالی” کۆڵبەری تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا.
لە بەڵگەنامەی ناوبراو بە گشتی ٨ کۆڵبەری دیکە لە شارەکانی سەردەشت، بۆکان و سەقز دەستبەسەرکراون کە ٥ لەو کۆڵبەرانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣ کۆڵبەر لەوانە هێشتا لە زیندانن و حوکمی ٢ لەو کۆڵبەرانە نادیارە.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا تا ئێستا لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و سەرچاوەکانی ئاگادار لە ئەشکەنجەدانی ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ماوەی دەستبەسەریدا ڕایگەیاندووە.
ناوبراو نزیکەی ٣ مانگ پێش ئێستا لە سنووری شاری سەردەشت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سوپاس پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئازەربایجانی ڕۆژئاوا؛ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٢١٠ کرێکار لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە

چ ژوئن 26 , 2024
لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا، بە گشتی ٢١٠ کرێکار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا ئەدیب فەر”، بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە گفتوگۆیەکی هەواڵیدا لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند کە؛ لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٢٠٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە، سەردانی […]

You May Like