ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،ئارمان نیکپەی خەڵکی گوندی” نێ “سەر بە شاری مەریوان ،بە دانامی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،ئارمان نیکپەی کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ ،بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە حکومەتیەکانەوە دەسبەسەر کرابوو،ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بە دانامی بارمتەی ٥٠٠میلیون تمەنی و تاکاتی دادگایی کردنەکەی ،بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی مەریوان ئازاد کرا.
تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کران و چارەنووسی دۆسیەکەی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.