مەریوان؛ بێ ئاگایی لە چارەنووسی “یەدوڵڵا نادری”

بێ ئاگایی و نەبوونی زانیاری لەبارەی چارەنووسی “یەدوڵڵا نادری”، جەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی مەریوان، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، زیاتر لە مانگێکە “یەدوڵڵا نادری” جەوانی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە ڕفێندراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووس و شوێنی بوونی نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆلبەرنیوزی ڕاگەیاند کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و کاتێک چوونەتە ئیدارەی ئیتلاعات و ئیلاعاتی سوپای ڕژیم لە شاری مەریوان پێیان ڕاگەیەندراوە کە ناوبراو لەلایەن ئەو دامەزراوانەوە دەستبەسەر نەکراوە، لەکاتێکدا دەستگیرکردنی “یەدوڵڵا نادری” “بەتەواوی پشتڕاستکراوەتەوە بۆ بنەماڵەکەی”.
بە لەبەرچاوگرتنی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵە و بێ ئاگایی لە بارودۆخی ناوبراو، ئەگەری ئەوە هەیە کە بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە بدرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نۆدشە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج نوامبر 10 , 2023
بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی ١٦ساڵ تەمەن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نۆدشە بەسەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی «مۆبین (پاشناونادیار)» ١٦ ساڵ تەمەن وخەڵکی نۆدشە بە تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەسەختی برینداربوو. شایانی باسە کە […]

You May Like