“دانیال مام ئەحمەد“، منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەریوان؛ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئەو شارەوە بە سزای ٢ساڵ بەندکران، لێدانی ٧٤ قامچی و ٢ ملیارد تمەن سزای نەقد بەسەریدا سەپێنرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی سيشەممە ٧ی خاکەلێوەی١٤٠٣، دانیال مام ئەحمەد، منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەریوان؛ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئەو شارەوە بە سزای ٢ساڵ بەندکران، لێدانی ٧٤ قامچی و ٢ ملیارد تمەن سزای نەقد بەسەریدا سەپێنرا.
شایانی باسە کە دانیال مام ئەحمەد ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «قوڵقوڵە»ی مەریوان دەستبەسەر کرابوو.