مەریوان؛ گیانلەدەستدانی دڵتەزێنی کرێکارێک لە سنووری باشماخ

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی” خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی ژێر کەوتنی دەزگای ترێلەرەوە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی”، خێزاندار و خەڵکی گوندی “سەیف”ی شاری مەریوان، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری سەختی کرێکاری بوو لە سنووری باشماخی شاری مەریوان، کەوتووە ژێر دەستگای ترێلەر و گیانی لەدەستدا.

بێبەشکردنی بەمەبەستی کوردستان و نەبوونی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی هەلی کار هۆکاربووە کە زۆرێک ڕوو لە کاری قورس بکەن بە مووچەی کەم و یان ڕوویان لە دیاردەی وەکو کۆڵبەری و سوختبەری کردووە.

ئێران یەکێکە لە نائەمنترین وڵاتەکان بۆ کرێکاران بەجۆرێک کە تەنها لە سێ مانگی پاییزی ساڵی ڕابردووی هەتاوی، ٥٤٨ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەهاییەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا لەگەڵ تووندترین گوشار و ئەزیەت و ئازار بەرەوڕوو بوون

چ آوریل 10 , 2024
ساڵی ڕابردوو یەکێک بوو لە دژوارترین ساڵەکان بۆ بەهاییەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی لە ئێران. ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ “هیومان ڕایتس وۆچ” لە ژنێڤ، ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری ٤٢ لاپەڕەی سەبارەت بە سەرکوت و ئەزیەت و ئازاری بەهاییەکان لە ساڵی ١٤٠٢دا، بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتە بەناونیشانی “پۆستاڵی سەر ملم: […]

You May Like