مەهاباد؛ ئازاد بوونی هیوا شەباهەنگ بە دانانی بارمتە

هیوا شەباهەنگ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هیوا شەباهەنگ بەبێ فەرمانی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ عەبدوڵڵا حەمزە حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا

د اکتبر 2 , 2023
عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە یەک ساڵ زیندانی تعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەسعوود حاجی زادە، بەتۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە یەک ساڵ […]

You May Like