مەهاباد؛ بەردەوامی دەستگیرکردن و ناڕوونی چارەنووسی باوک و کوڕێک

عەلی دەورێشی و کوڕەکەی مەنسور دەروێشی دوای زیاتر لە چل ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان تا ئێستاش لە ژێر دەستی دەزگا ئەمنییەکاندان و هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، عەلی دەروێشی تەمەن 52 ساڵ و مەنسور دەروێشی کوڕەکەی تەمەن 30 ساڵ کە هاوکات خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، هێشتا دەستبەسەرن و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیاندا هێشتا لە ژێر دەستی دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژێمدان. سەرەڕای بەدواداچوونی دووبارەی بنەماڵەکانیان، هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ئەوانەوە نییە، عەلی دەروێشی ڕۆژی هەینی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٢ لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی باغ شایگان لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای یەک کاتژمێر مەنسوور دەروێشی بە هەمان شێوە دەستبەسەر کرا لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنیان و بارودۆخیان لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئیزه‌ بۆ سه‌ر ماڵی موجاهد كوركور

پ ژوئن 22 , 2023
به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “موجاهد كوركور” و ماڵه‌كه‌یان پشكنی و بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه‌ مه‌حكووم به‌ ئێعدامه، بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ و مۆبایلی “نگار به‌ختیاری” خۆشكی” موجاهد كوركور”یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. شایانی باسه‌ […]

You May Like