مەهاباد؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەید ئەحمەد تالانه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سەید ئەحمەد تالانە کوڕی سەید ڕەحیم، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. به پێی ئه م ڕاپۆرته کاک تالانه به بێ فه رمانی دادوەری له لایەن هێزه ئه منییەکان له نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبه سەرکرا.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

د جولای 3 , 2023
بابەک حیجازی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بابەک حیجازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. کاک حیجازی بەبێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.تا […]

You May Like