نوسود، گیر خواردنی زیاتر لە ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە نزیکەی ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان گیریان خواردووە و دەستیان بە خۆراک و ئاو نەگەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە دوێنێ دووشەممە 12ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ەوە، زیاتر لە ٢٠٠کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری تەتە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکان و ناتوانن بچنەوە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، هەروەها ناتوانن بەرەو نوسود هەنگاو بنێن. به پێی ئه م ڕاپۆرته ، زۆربه یان زیاتر له 24 کاتژمێر ده ستیان به ئاو و خۆراک نەگەیشتووە و ئه مه ش بووەته هۆی نیگەرانی خێزانه کانیان.
دەوترێت زۆربەی ئەو کۆلبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاس باوەجانی و پاوەن.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

پ جولای 6 , 2023
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی باینجان سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە بە سەختی بریندار […]

You May Like