نەغەدە: دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە

محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەر کرا و بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ورمێ گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یازدەی بەفرانباری ١٤٠٢, هاووڵاتییەک لە نەغەدە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە محەممەد جوخور (ئەمینی‌فەر) دانیشتووی گوندی عەلی ئاوا لە نەغەدە ڕاگەیەندراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ڕژێم بەبێ بڕیاری دادگا ڕۆیشتوونەتە ماڵی ناوبراو و دەستگیریان کردووە. ناوبراو دوای بەندکردن بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ڕژێم لە ورمێ گوازرایەوە.

تا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکاری بەندکردن و تۆمەتەکان لەدژی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ ژانویه 4 , 2024
سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕەوانسەر و جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچە ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووری نەوسوود کرد، لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی […]

You May Like