نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە شاری ڕەوانسەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد لە هێڵی سنوری نەوسود و لە ئەنجام سێ کۆڵبەر برینداربوون.

بەگوێرەی زانیاری کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی سێ کۆڵبەرەکە بریتین لە پارسا زوڵفەقاری، هادی مەنسوری و بورهان موزەفەری، هەرسێکیان خەڵکی شاری ڕەوانسەرن. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرانە لە قاچ و خوارەوەی جەستەیان برینداربوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی سەربازی ڕژێم، بەفر و بەستەڵەک گیانیان لەدەستدا، هەنگاو بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خەبات وخۆڕاگریی کرێکارانی تێکۆشەری کانگای زێڕی گوندی ئاقدەڕە و دانیشتوانەکەی، درێژەی هەیە

ش ژانویه 13 , 2024
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، بۆ جاری دووەم دادگایەک بە پشتبەستن بە تۆمارکردنی دۆسیەیەکی ساختە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ دانیشتوان و ئەو گەنجانەی ئاقدەڕە کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئێستا دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. رۆژی هەشتی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، کرێکارانی ناڕازی و دانیشتوانی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی سپای […]

You May Like